وەزیرى ناوخۆى ئیتاڵیا ڕایگەیاند، تۆمەتبارى هێرشەکەى شارى بەرلینى ئەڵمانیا لە شارى میلانۆى ئیتاڵیا کوژراوە.
به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا: ئەمڕۆ ٢٣ى کانوونى یەکەم، مارکۆ مینیتى وەزیرى ناوخۆى ئیتاڵیا ڕایگەیاندووە، ئەنیس عامرى تۆمەتبارى هێرشەکەى شارى بەرلینى ئەڵمانیا لە دواى پێکدادانێکى چەکدارى لە شارى میلانۆ کوژراوە.
هاوکات ئاژانسی هەواڵى ئیتاڵیا (ئەنسا ) ڕایگەیاندووە، سەرلە بەیانى ئەمڕۆ لە ناوچەى سیستۆ سان لە میلانۆ کەسێک دواى ئەوەى پۆلیس دەیەوێت پشکنینى بۆ ئەنجامبدات ، تەقەدەکات و ئەفسەرێک بریندار دەکات دواترلە لایەن پۆلیسەوە دەکوژرێت.
هاوکات داواکارى گشتى ئەڵمانیا ڕایگەیاندووە لە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیتاڵیا بەردەوامن بۆ دڵنیابوونەوە لە ڕووداوەکە و ڕاستى هەواڵەکە.
ئەمەش لە دواى ئەوەهات لەم هەفتەیەدا کەسێک لە شارى بەرلین بە بارهەڵگرێکەوە خۆى کرد بە بازاڕێکدا و ١٢ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە٥٠ کەسیش برینداربوون و دواتر پۆلیسی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، تۆمەتبارەکە ناوى ئەنیس عامرییە و تونسییە.
٢٣ کانونی یەکەم ٢٠١٦ - ١٥:٥٨
News ID: 800246
وەزیرى ناوخۆى ئیتاڵیا ڕایگەیاند، تۆمەتبارى هێرشەکەى شارى بەرلینى ئەڵمانیا لە شارى میلانۆى ئیتاڵیا کوژراوە.